له خولی پله یه‌كی كوردستاندا یاریی لوتكه و ئاگرین به‌ڕێوه‌یه
ئه‌نجامی ئه‌م یارییه هه‌نگاوێك له گه‌یشتن به خولی نایاب نزیكیان ده‌كاته‌وه

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆتایی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی سۆران بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كردووه، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی خاك له شاری كه‌ركووك باوه‌ش بۆ یانه‌ی گاره ده‌كاته‌وه.
سیروانی نوێ و سۆران یاریی لوتكه ده‌كه‌ن
یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆران ده‌كات، ئه‌م دوو یانه‌یه له یاریی رابردوویان هه‌ریه‌كه‌یان 3 خاڵیان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی گاره و خاك ده‌ست خستووه، ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌بێت، بردنه‌وه‌ی هه‌رلایه‌كیان هه‌نگاو له گه‌یشتن به خولی نایاب نزیكیان ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێریندا هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 3 خاڵن و به جیاوازی گۆڵ سۆران پێشه‌نگی گرتووه.
سیروانی نوێ دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به هۆی كشانه‌وه‌یان له خوله‌كه، ده‌رفه‌تی گه‌یشتنیان به خولی نایاب له‌ده‌ست دا، بۆ ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تیی رزگار عه‌لی به گڕوتینه‌وه هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رێكی دیكه‌ی شاری سلێمانی له خولی نایابی كوردستان زیاد بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران، كه ساڵانێكی زۆره شه‌ڕی گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان ده‌كات، دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانیان له یاریی رابردوو به شێوه‌یه‌كی جیاواز له ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌ركه‌وتن و به بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی خاك، زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ركابه‌ره‌كانیان لێ دا، بۆ ئه‌م یارییه‌ش سۆران به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه رووی كردۆته سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان سۆران شكستی به سیروانی نوێ هێنا، گه‌ره‌كیانه ئه‌مجاره‌ش هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتن دووباره بكه‌نه‌وه.
خاك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر خاكی خۆی له كه‌ركووك تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی كۆتایی خولی پله یه‌كی كوردستان، یانه‌ی خاك میوانداریی گاره ده‌كات، ئه‌م دوو یانه‌یه له یه‌كه‌مین یارییاندا له‌م قۆناخه شكست بووه به‌شیان، شكستی هه‌رلایه‌كیان تاراده‌یه‌ك هیوایه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب كه‌م ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی خاك بۆ ئه‌م یارییه هیوایه‌كانی له‌سه‌ر عه‌لی حوسێنی هێرشبه‌ری هه‌ڵچنیوه، كه ئه‌م وه‌رزه به 8 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی پله یه‌كی كوردستانی گرتووه.