خاوهن كێڵگهكان پێچهوانهی بڕیارهكانی وهزارهتی كشتوكاڵ مریشك بهرههمدههێنن
"به رێنمایی وهزارهت نابێت مریشك له دوو كیلۆ زیاتر بێت بهڵام كار بهو رێنماییه ناكرێت"

K24 - گهرمیان:
بەمەبەستی ھۆشیارکردنەوەی چۆنێتی بەکارھێنانی خواردنی مریشک لەلایەن ھاووڵاتیانەوە کۆلێژی کشتوکاڵی کفری - گەرمیان وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی لە رووی زانستیيەوە تیشك بخاتە سەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ھاووڵاتیان لە بەکارھێنانی چی جۆرە مریشکێک بۆ خواردن شیاوە.
ئەگەرچی لە رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کوردستان رایگەیاندبوو ھاووڵاتیان دەبێت ئەو مریشکانە بەکاربھێنن بۆ خواردن کە کێشیان دەگاتە دوو کیلۆ بەپێچەوانەشەوە ھۆشداری دابوو کە خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر نابێت مریشکی لەو کێشە زیاتر بەرھەمبھێنن بەڵام خاوەنی کێڵگەکان پابەندی ئەو بڕیارە نابن و مریشك به کێشى زۆرهوه دەخەنە بازاڕ.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارهی دانیشتووانی گۆی زەوی گرنگیدان بۆ زیاتر دەستکاریکردنی جینادی ئاژەڵ و پەلەوەریش لەلایەن زانایانی خۆراکەوە وایکردووە رێگای زانستی جۆراو جۆر بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی مریشك کە بووەتە خۆراکێکی رۆژانەی مرۆڤ بە خێرايی گەشە بکات ئەم گەشەکردنەش ئەگەر بەپێی رێنمایيە پزیشکیيەکان ھاووڵاتیيان بەکاری نەھێنن زیانەکانی لەسوودەکانی زیاترە.