كەشناسی پێشبینی بەفر و باران دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەفر دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە و لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی كەمێك باران ھەیە.

