كاتانیچ بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری ماڵئاواییكردنی عێراقی له جامی ئاسیا ئاشكرا كرد
كاتانیچ زۆرینه‌ی یاریزانه‌كان دوورده‌خه‌مه‌وه و ئامانجمان گه‌یشتنه به مۆندیالی 2022

كاتانیچ راهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای ماڵئاواییكردنی عێراق له جامی ئاسیا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌ڕایه‌وه و به‌غدا و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هۆكاری شكسته‌كه‌ی عێراقی له جامی ئاسیا ئاشكرا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌شێك له یاریزانه‌كان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوورده‌خاته‌وه.
كاتانیچ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زۆرمان نه‌بوو بۆ ئاماده‌كاری بۆ جامی ئاسیا، به‌ڵام سه‌لماندمان كه عێراق ژماره‌یه‌كی قورسه له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا.
كاتانیچ گوتیشی: هۆكاری شكسته‌كه‌ی ئێمه له قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به پێكانی یاریزانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شه‌كه‌ی تریش په‌یوه‌ندی به لێدوانی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌بوو كه به خراپ به‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌شكایه‌وه.
كاتانیچ ده‌شڵێت: پێش ده‌ستپێكی جامی ئاسیا، ئێمه پلانمان بۆ بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه دانه‌ڕشتبوو، به‌ڵام مه‌به‌ستمان بوو قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان تێپه‌ڕێنین و ئامانجه‌كه‌شمان پێكا، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه ده‌مانویست له رێگه‌ی جامی ئاسیاوه خۆمان بۆ مۆندیالی 2022 ئاماده بكه‌ین.
كاتانیچ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد كه ده‌سته‌ی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌گۆڕدرێت و ستافێكی پزیشكی نوێی بیانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
كاتانیچ ده‌شڵێت: به‌شێك له یاریزانه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی ئاسیا دوورده‌خرێته‌وه، له ئێستاشدا چاودێری خولی نایابی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی یاریزانی نوێ.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی كاتانیچ به‌شداریی له جامی ئاسیای 2019 كرد و له قۆناخی 16 به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به قه‌ته‌ر دۆڕا و ماڵئاوایی كرد.
