كوردستان24 له نزيكه‌وه ديمه‌نى دوا مۆڵگه‌ى داعش له سووريا بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌نگۆى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له باغوز له ئارادايه
K24 – باغوز:
په‌يامنێرى "كوردستان24" له نزيك "باغوز" رايگه‌ياند، "داعش چه‌ند سه‌د مه‌ترێكى به‌ده‌سته‌وه ماوه و ئێستا شه‌ڕ وه‌ستاوه و بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كانيان، شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده چاوه‌ڕێى فه‌رمانى سه‌رووى خۆيان ده‌كه‌ن".
"ئه‌كره‌م ساڵح"، په‌يامنێرى "كوردستان"24، ئاشكراشيكرد، "فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانىی نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر ئاسمانى باغوزدا ده‌سووڕێنه‌وه و له‌سه‌ر زه‌مينيش، شه‌ڕڤانان چاوه‌ڕێى فه‌رمانى هێرشى كۆتايين بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش".
يه‌كێك له شه‌ڕڤانه‌كانى هه‌سه‌ده، بۆ "كوردستان24" پشتڕاستى كرده‌وه، ئه‌وان "به هۆى بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له هاووڵاتياینى سڤیل له ناوچه‌كه"، شه‌ڕيان راگرتووه و نايانه‌وێت گيانى خه‌ڵكه سڤیله‌كه بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه.
كامێراى "كوردستان24" له نزيكه‌وه ديمه‌نى گوندى باغوز و ده‌وروبه‌رى تۆمار كردووه. وه‌ك له چاوى كامێراى "كوردستان24"ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده، چه‌كدارانى داعش ده‌بينن. ئاگادارى ئه‌وه‌یشن، كه داعشخه‌ڵكی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى به‌كار ده‌هێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ چالاكانى سووريا، باسيان له‌وه كرد، "ده‌يان بارهه‌ڵگر و پاسى سه‌ر به هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، گه‌يشتوونه‌ته كێڵگه‌كانى نزيك ناوچه‌ى باغوز له رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور و ده‌يانه‌وێت چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانيان بگوازنه‌وه".
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له زارى سه‌رچاوه‌كانى خۆيه‌وه بڵاوی كرده‌وه، "50 تا 60 بارهه‌ڵگر و پاس، كه به تۆكمه‌يى داپۆشراون؛ گه‌يشتوونه‌ته كێڵگه كشتووكاڵييه‌كانى نزيك باغوز. به گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو له‌گه‌ڵ داعش، ده‌يانه‌وێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ى گيريان خواردووه و خێزانه‌كانيان، له‌و ناوچه‌يه بگوازنه‌وه".
روانگه‌كه راشيگه‌ياند، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سبه‌ى چوارشه‌ممه، هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، كۆتايهاتنى داعش به ته‌واوى له دوا مۆڵگه‌ى خۆي‌دا رابگه‌يه‌نن".
به گوێره‌ى زانياریى روانگه‌ى سووريا، "دانوستانى نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه. چه‌كدارانى داعش داوايان كردووه، رێڕه‌وێكى ئاراميان بۆ دابين بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رووبكه‌نه ناوچه‌يه‌كى ديكه، كه ئه‌گه‌ر هه‌يه، ناوچه‌ى بادييه‌ى عێراق بێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌و داواكارييه‌ى ره‌تكردۆته‌وه".
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ باسى له‌وه‌ش كردووه، "ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌سه‌ده ده‌ست به هێرشى كۆتايى بۆ سه‌ر باغوز ده‌كات".
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له هه‌سه‌ده، به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ڕه‌نسى، "فرانس پرێس" راگه‌ياندووه، "داعش له باغوز قه‌تيس ماوه و هيچ بژارێكى دانوستانى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له خۆ راده‌ستكردن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: "چه‌كدارانى داعش داوايان كردووه، رێڕه‌وێكى ئاراميان بۆ دابين بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئيدلب، به‌ڵام ئه‌و داوايه‌يان ره‌تكراوه‌ته‌وه".
ئ.ر