يه‌كێتى: هه‌ڵوێست و قسه‌ى نوێمان هه‌يه
هه‌ڵوێستێكى جياوازه
K24 – هه‌ولێر:
له‌تيف عومه‌ر، گوته‌بێژى يه‌كێتیى نيشتمانیى كوردستان، رايگه‌ياند، دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان، قۆناغێكى نوێ له ره‌وشى سياسیى هه‌رێمى كوردستان هاتۆته ئاراوه.
گوتيشى: يه‌كێتى قسه و هه‌ڵوێستى نوێى ده‌بێت و ئه‌و هه‌ڵوێست و قسهيهشى جيايه له‌وه‌ى پێشتر خستبوويه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسیى يه‌كێتى له سلێمانى، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنى هه‌ڵوێستى يه‌كێتى سه‌باره‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى پرۆسه‌ى سياسیى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانى بڕيارى حزبه‌كه‌ى كۆبووه‌وه.
رۆژى 18ى شوبات، به بێ ئاماده‌بوونى يه‌كێتى، فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مانى كوردستانيان هه‌ڵبژارد.