پێرێز 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه ئاماده كردووه
له نێوان ئه‌م 6 ئه‌ستێره‌یه، 3 یاریزانیان هه‌ڵده‌بژێرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو سه‌رله‌نوێ تیپه‌كه‌ی بنیات بنێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 400 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه.
تۆڕی هه‌واڵی (میدباست)ـی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خه‌زینه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێرێز ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو (نێیمار و مباپێ) له پاریس سانجێرمان بگوازێنه‌وه و له هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ كڕینی ئیدین هازارد به‌رده‌وام ده‌بن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر پێرێز له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه شكستی هێنا، هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی (هاری كه‌ین، ماتیاس دی لیخت و پاوڵۆ دیبالا) ده‌ست پێده‌كات.