یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
نوێنه‌رێكی سلێمانی له خولی نایاب نزیك ده‌بێته‌وه
.jpg)
له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سیروانی نوێ به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك هه‌نگاوی بچووكی بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب ماوه، له به‌رامبه‌ر یانه‌ی خاك له لێواری بێهیوابوون نزیكبۆته‌وه، سۆران و گاره‌ش به یه‌كسانبوون هیوایه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب به زیندویی هێشته‌وه.
خاك ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی خاك له شاری كه‌ركووك باوه‌شی بۆ یانه‌ی سیروانی نوێ كرده‌وه، ئه‌م یارییه بۆ یانه‌ی خاك شه‌ڕی مان و نه‌مان بوو، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك تێیدا جه‌نگه‌كه‌ی دۆڕاند و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به سیروانی نوێ دۆڕاند، له به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی نزیكه له‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌م خوله بلیتی خولی نایاب ببڕێت.
یانه‌ی سیروانی نوێ ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی چوارگۆشه‌ی زێرین بۆ 10 خاڵ زیاد كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خاك له كۆی 4 یاری یه‌ك خاڵی كۆكردۆته‌وه و بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب پێویستی به موعجیزه‌یه.
سۆران ـ گاره
یانه‌ی سۆران نه‌یتوانی سوود له یاریگه و هانده‌رانی وه‌ربگرێت و یارییه چارهنووسسازهكهی به‌رامبه‌ر گاره به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو كرد.
یانه‌ی سۆران ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له نێو یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ گاره پله‌ی دووه‌می گرتووه، هه‌ردوو یانه‌ش هیوای گه‌یشتنیان بۆ خولی نایاب په‌یوه‌ست به یارییه‌كانی داهاتوویان.