به فه‌رمی سزای ئه‌و یاریزانانه درا كه بوونه هۆكاری ده‌ركرانی عێراق له جامی ئاسیا
عه‌لی عه‌دنان بۆ 6 مانگ له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سڕ كرا

فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی كۆمه‌ڵێك سزای قوڕسی به‌سه‌ر چه‌ند یاریزانێكی سه‌پاند كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بوونه‌ته هۆكار له كرانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له جامی ئاسیای 2019 كه له مانگی رابردوو ئیمارات میوانداریی كرد و قه‌ته‌ریش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
لێژنه‌ی سزاكان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاریدا هه‌ردوو یاریزان عه‌لی فایز و وه‌لید سه‌لمان بۆ ماوه‌ی ساڵێك له هه‌ڵبژارده‌كه دوور بخاته‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به هه‌ڵبژارده‌كه له ماوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه عه‌لی عه‌دنانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر له یانه‌ی ئاتاڵانتای ئیتاڵی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سڕ ده‌كرێت به‌هۆی ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی له باره‌گای راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
له هه‌مان كاتدا عه‌لی حوسنی ناتوانێت بۆ ماوه‌ی چوار مانگ هاوڕێیه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بكات، چونكه به‌بێ ره‌زامه‌ندی شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له ئیمارات و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی ئاسیا جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆتایی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌مید و سه‌فا هادی كراوه كه نابێت جارێكی دیكه له‌ماوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی بكه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ستپێكی جامی ئاسیای 2019 سه‌ره‌تا به ئاستێكی به‌رز ده‌كه‌وت كه له مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو له ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی 7 خاڵی كۆكرده‌وه به‌ڵام له قۆناخی 16 به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر دۆڕا و ماڵئاوایی كرد، كه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه دواجار نازناوه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.