به فه‌رمی 4 یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران
هه‌ر چوار یاریزانه‌كه له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كه‌ن

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی میدیایی عێراقی، به فه‌رمی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق بانگهێشتی 4 یاریزانی كوردی خولی نایابی كوردستانی كردووه، كه دوو یاریزانیان یاری بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی سۆمریه نیوزی عێراقی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه عه‌بدولغه‌نی شه‌هدی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق چوار یاریزانی كوردی بۆ كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ولێر و قه‌ته‌ر بانگهێشت كردووه.
یاریزانه كورده بانگهێشتگراوه‌كان پێكهاتوون له (عومه‌ر سه‌دام) و (محه‌مه‌د سامی كه به حه‌مه ئیتۆ) ناسراوه و هه‌ردووكیان ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، عومه‌ر سه‌دام ئه‌م وه‌رزه 6 گۆڵی له خولی نایاب كردووه.
ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی هه‌ولێر و حوسێن فه‌یسه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی زێره‌ڤانی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراقه كه بڕیاره سبه‌ی له هه‌ولێر كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان بكه‌نه‌وه و دوای 4 رۆژ له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و قه‌ته‌ر گه‌شت ده‌كه‌ن.