ئه‌و ناوبژیوانه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان كرد په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
محه‌مه‌د كۆڵینای ناوبژیوان په‌یامێك بۆ هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌نێرێت
.jpg)
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناوبژيوانى یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌و یارییه كردی داوای لێ بوردن له هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵێكی دروستی یانه گه‌رمیانییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه محه‌مه‌د كۆڵینا ناسراوه یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخانی له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان له شه‌قڵاوه به‌ڕێوه برد، له‌و یارییه‌دا ئه‌م ناوبژیوانه گۆڵێكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی ره‌ت كرده‌وه و دواجار یانه گه‌رمیانییه‌كه یارییه‌كه‌شی دۆڕاند.
به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان محه‌مه‌د كۆڵینای بۆ ئه‌م وه‌رزه سڕ كرد و بڕیاریدا هیچ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه له خوله‌كانی كوردستان به‌ڕێوه نه‌بات.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك داوای لێبوردن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و سه‌رجه‌م وه‌رزشوانان و سه‌رپه‌رشتیاران و هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
محه‌مه‌د كۆڵینا ده‌شڵێت: ئێمه‌ی ناوبژیوانانیش مرۆڤین و هه‌ڵه ده‌كه‌ین، لێره‌وه ئاماده‌م له به‌رامبه‌ر هه‌ر سزایه‌كی قورستری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و ده‌یانجاری دیكه‌ش داوای لێبوردن ده‌كه‌م و ئینشالله جارێكی تر هه‌ڵه‌ی ئاوها دووباره نابێته‌وه.