فیفا بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ندان گۆڕانكاری له یاسای تۆپی پێ كرد
ئه‌م گۆڕانكارییانه بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2019 ـ 2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت

فيدراسيۆنی تۆپی پێی جیهانی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی نوێترین گۆڕانكارییه‌كانی له یاسای تۆپی پێی بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره ئه‌و گۆڕانكارییانه له وه‌رزی نوێی 2019 ـ 2020 په‌یڕه‌و بكرێت.
1ـ ناوبژیوان ده‌توانێت له نێو یاریگه كارتی زه‌رد و سوور به‌ڕووی راهێنه‌ر و ئیداره و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری به‌رز بكاته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌یان بكات، له كاتێكدا پێشتر ناوبژیوان ته‌نیا به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ ده‌ركردنی راهێنه‌ر و ئه‌ندامانی تیپه‌كان ده‌كرد.
2ـ كاتێك یاریزانێك پاس بۆ یاریزانێكی هاوڕێی ده‌نێرێت، به‌ڵام به‌ر قاچه‌كانی ناوبژیوان ده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌دا ناوبژیوان ده‌توانێت یارییه‌كه بوه‌ستێنێت و تۆپ به‌ردانه‌وه بۆ هه‌ردوو تیپ بكات.
3ـ له كاتی گۆڕانكاری یاریزانان، ئه‌و یاریزانه گۆڕانكاری پێ ده‌كرێت و دێته ده‌ره‌وه ده‌توانێت له هه‌ر شوێنێكی یاریگه‌وه بچێته ده‌ره‌وه، نه‌ك ته‌نیا له ناوه‌راستی یاریگه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی دێته نێو یاریگه ده‌بێت ته‌نیا له ناوه‌راسته‌وه بچێته ژووره‌وه، له كاتێكدا پێشتر یاریزان ده‌بووایه ته‌نیا له ناوه‌راستی یاریگه بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه تووشی پێكان ده‌بوون ئاسایی بوو له هه‌ر لایه‌كی یاریگه‌وه چووبانه ده‌ره‌وه و گۆڕانكارییان پێكرا با.
4ـ له یاسا نوێیه‌كه‌ی فیفا، هه‌ر یاریزانێك له نێو ناوچه‌ی سزا فاوڵی له‌سه‌ر هه‌ژمار بكرێت و تووشی ئازار بێت، ناوبژیوان ده‌توانێت یارییه‌كه بوه‌ستێنێت تا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت، به مه‌رجێك ئه‌و یاریزانه خۆی بیه‌وێت لێدانی پێناڵتییه‌كه جێبه‌جێ بكات و نابێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ش زۆر بخایه‌نێت.
5ـ له كاتی ده‌ستپێكردنی یاری و تیروپشك ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنی یاریگه ده‌كرا، ئه‌و كاپتنه‌ی یاریگه‌ی هه‌ڵبژاردبا راسته‌وخۆ تیپی به‌رامبه‌ر ده‌ستپێكی تۆپی به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له یاسا نوێیه‌كه ناوبژیوان تیروپشك ده‌كات و كاپتنی تیپه‌كه‌یان له نێوان یاریگه و ده‌ستپێكی تۆپ یه‌كێك هه‌ڵده‌بژێرن.
6ـ له كاتێ جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی گۆڵپارێز نابێت خۆی بۆ ستوونی گۆڵه‌كه به‌رز بكاته‌وه و ستوونه‌كان بجووڵێنێت، ده‌بێت ته‌نیا له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ بوه‌ستێت و زۆر جووڵه نه‌كات.
7ـ ناوبژیوان ده‌توانێت راهێنه‌ری هه‌ر لایه‌ك ده‌ربكاته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ست و ئه‌نقه‌ست تۆپه‌كه‌ی فڕێدایه‌وه نێو یاریگه یان كه‌سێك به بڕیاری راهێنه‌ر ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا ناوبژیوان ده‌توانێت راهێنه‌ره‌كه له یاریگه ده‌ربكات.
8ـ یاریزان نابێت بچنه نێو دیواری یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر، له ئێستادا یاریزانان ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن و خۆیان بخزێننه نێو دیواری تیپی به‌رامبه‌ر.