ئه‌ڵمانیا چیتر مافی په‌نابه‌رێتی به كوردانی ئێزیدی نادات
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره مافی په‌نابه‌رێتییان پێ نادات
K24- هه‌ولێر:
بە هۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئارامی و هێمنیی هەرێمی کوردستان، داواکاریی هه‌زاران کوردی ئێزدی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا، رەتدەکرێنەوە.
ئێستا ئەڵمانیا کەم مافی پەنابەرێتی به کوردانی ئێزیدی ده‌دات، زۆربەی ئەوانەی له ساڵی رابردوودا داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو، داواكه‌یان رەتکرایەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌سعه‌د به‌ده‌ل، په‌نابه‌ری كوردی ئێزیدی له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 3 ساڵه لێره‌م، هه‌رچه‌نده پێمان گوتن، كه ئێمه ئێزیدین و چیرۆكی خۆشمان بۆیان گێڕایه‌وه، به‌ڵام داواكه‌ی ئێمه‌یان ره‌تكرده‌وه و پێیان گوتین، كه ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان جێ بهێڵین، پێیان گوتین ئێوه خه‌ڵكی دهۆكن و ناوچه‌كانتان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".
له‌كاتێكیشدا له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا و عێراق، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه، وڵاتی ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی به كوردانی ئێزیدی ده‌دا، به‌ڵام تا دێت ئه‌و رێژه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه. كامیران قاسم، كه چالاكێكی دیكه‌ی كورده، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره و هیچ مه‌ترسیێك له‌سه‌ر ژیانی ئێزیدییه‌كان نییه، تاوه‌كو په‌نا بۆ ئه‌ڵمانیا ببه‌ن.
ماوه‌یێكه ئه‌ڵمانیا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گۆڕیوه و ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌رجی قورسی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و پهنابهرانهیو كه له ناوچه ئارامه‌كانی وه‌ك هه‌رێمی كوردستانه‌وه روو له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
H.B