ئه‌مڕۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
شه‌ری گه‌یشتن به خولی نایاب بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا
.jpg)
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م و پێشكۆتایی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی خاك به فه‌رمی له گه‌یشتن به خولی نایاب بێهیوا بوو، ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خوله‌كه پێ‌بڕا، له به‌رامبه‌ردا شه‌ری گه‌یشتن به خولی نایاب بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا و یانه‌كانی سیروانی نوێ، سۆران و گاره له‌سه‌ر بڕینی دوو بلیتی خولی نایاب ململانێ ده‌كه‌ن.
سۆران له یاری لوتكه‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر سیروانی نوێ دووباره كرده‌وه
له شارۆچكه‌ی سۆران یاری لوتكه له نێوان یانه‌ی سۆرانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م و سیروانی نوێی پێشه‌نگ به‌ڕێوه چوو، ئه‌گه‌رچی سیروانی نوێ سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی پارێزگاری له 3 خاڵی یارییه‌كه بكات و به پێچه‌وانه‌وه 3 گۆڵی لێ كرا و به‌ده‌ستی به‌تاڵ به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕایه‌وه و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یارییه‌كه‌ی به سۆران دۆڕاند.
سیروانی نوێ 10 خاڵی له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو میوانداریی یانه‌ی گاره ده‌كات، به بردنه‌وه له یارییه‌كه راسته‌وخۆ بۆ خولی نایاب ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ پله‌ی دووه‌می چوارگۆشه‌ی زێرینی گرتووه، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ یارییه چارهنووسسازهكهی به‌رامبه‌ر خاك ڕووده‌كاته شاری كه‌ركووك، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و یه‌كسانبوون یان شكستی گاره راسته‌وخۆ سۆران وه‌ك یه‌كه‌مین نوێنه‌ری ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌گاته خولی نایابی كوردستان.
گاره نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووكی هیوابڕاو كرد
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێیه‌می دهۆك یانه‌ی گاره میوانداریی یانه‌ی خاكی كرد و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك برده‌وه و هیوای گه‌یشتن به خولی نایابی بۆ زیندوو بووه‌وه.
یانه‌ی گاره به 8 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خاك خراپترین ئاستی له چوارگۆشه‌ی زێرین پێشكه‌ش كرد و به ته‌واوه‌تی له گه‌یشتن به خولی نایاب بێهیوا بوو.