"عه‌لی عه‌دنان په‌یوه‌ندی به خولی ئه‌مریكا ده‌كات"
عه‌لی عه‌دنان به‌رامبه‌ر ئیبراهیمۆڤیچ یاری ده‌كات

عەلی عەدنان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە یانەی ڤانکۆڤەری کەنەدییەوە دەکات.
سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە به‌رگریكاری باڵی چەپی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئاتڵانتای ئیتاڵیا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی کەنەدی گەیشتۆتە رێککەوتن و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ڤانکۆڤەر رابگەینرێت و گرێبەستەکەشی تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.
عەدنان لە ساڵی 2015 بووە یەکەم یاریزانی عێراقی پەیوەندی بە سێریائەی ئیتاڵیاوە بکات و بووە یاریزانی ئۆدێنیزی، بەڵام وەرزی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن روویکردە ئاتڵانتا و لەگەڵ ئەم یانەیە تەنها بەشداری 4 یاریکرد.
عه‌لی عه‌دنانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا بوو، دواتر له هاوینی 2013 روویكرده یانه‌ی ریزاسپۆری توركیا، دوای دوو وه‌رز به دوو ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئۆدێنزی كرد و له سێریا ئه‌ی 68 یاری كردووه، یه‌ك گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.