به ڤيديۆ.. له باغۆز شه‌ڕى سه‌خت له نێوان هه‌سه‌ده و داعش ده‌ستيپێكرد
ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش بڕياريانداوه باغۆز به‌جێ نه‌هێڵن و شه‌ڕ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مستەفا بالی، بەرپرسی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) بە كوردستان24ـی راگه‌ياند، ئەو مۆڵەتەی بە داعشیان دابوو لە باغۆز كۆتایی ھاتووە و دوا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر داعش دەستپێكرد و تا كۆتایی داعش بەردەوام دەبن.
دواى ئه‌و لێدوانه‌ى بالى بۆ كوردستان24، شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانى داعش له باغۆز ده‌ستيپێكردووه.
تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده چاوه‌ڕوانى چوونه ده‌ره‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان و خۆ راده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعشى ده‌كرد.
ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش بڕياريانداوه باغۆز به‌جێ نه‌هێڵن و شه‌ڕ بكه‌ن.