ماركا: 4 كه‌س زیاتر له هه‌مووان له گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ سوودمه‌ند ده‌بن
گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ بۆ ئه‌م یاریزانانه ده‌بێته خێر و به‌ره‌كه‌ت

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدانی راگه‌یاند، پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی 4 كه‌س زیاتر له هه‌مووان له گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان سوودمه‌ند ده‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید تووشی وه‌رزێكی كاره‌ساتبار بوو، زێدان بۆ راستكردنه‌وه‌ی دۆخی یانه‌كه گه‌ڕایه‌وه، له كاتێكدا ریال له جامی شا و چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كردووه و به 12 خاڵیش له بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا دووره.
پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: 4 كه‌س له گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن.
یه‌كه‌م، ئیسكۆ: ئه‌م یاریزانه له سه‌رده‌می سانتیاگۆ سۆلاری كه‌وتبووه دۆخێكی ئاڵۆز و بڕیاری رۆیشتنی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دا بوو، به‌وپێیه‌ی له‌م دواییه به ته‌واوه‌تی له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید دوورخرابووه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو له سه‌رده‌می زێدان، ئیسكۆ له باشترین دۆخی خۆیدا بوو، پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ، ئه‌م یاریزانه بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م، كایلۆر ناڤاس: ئه‌م گۆڵپارێزه كۆستاریكایه له سه‌رده‌می زێدان رۆڵی له بردنه‌وه‌ی 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ هه‌بوو، به‌ڵام له دوای نه‌مانی زیزۆ ئه‌م گۆڵپارێزه پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیزۆ جارێكی دیكه متمانه به‌م ناڤاس بكاته‌وه و رۆڵی جارانی پێ بداته‌وه.
سێیه‌م، مارسێلۆ: ئه‌م به‌رگریكاره به‌رازیلییه له سه‌رده‌می زیزۆ خاڵی به‌هێزی ریال مه‌درید بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆیشتنی زیزۆ له یانه‌كه خۆری مارسێلۆ به‌ره‌و ئاوابوون رۆیشت، له شوێنی ئه‌و سۆلاری پشتی به ریگیلیۆن ده‌به‌ست، میدیاكانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرێت مارسێلۆ هاوینی داهاتوو ده‌چێته خولی ئیتاڵیا و له تیپه‌كه‌ی كریستیانۆ یاری ده‌كات.
به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ پێشبینی ده‌كرێت مارسێلۆ پێگه‌ی خۆی پێ بدرێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ نابێت مارسێلۆ بفرۆشدرێت.
چواره‌م، گاریس به‌یل: ئه‌م یاریزانه ئه‌گه‌رچی به‌هۆی پێكانه‌وه له سه‌رده‌می زێدانیش وه‌ك پێویست به‌شداریی یارییه‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ركاتێك له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه زیزۆ متمانه‌ی پێبه‌خشیوه و له فایناڵی چامپیۆنزلیگیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كرد و رۆڵی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه هه‌بوو، له كاتێكدا له سه‌رده‌می سۆلاری خراپترین دۆخی تێپه‌ڕ كرد.