لە سوید یادی راپەڕینی رۆژئاوای كوردستان كرایهوه
راپەڕینەكە لە یاریگای قامیشلۆ دەستی پێ كرد
K24 - ستۆكھۆڵم
له ستۆكهۆڵم، لهلایهن ئهنجومهنی نیشتمانیی كورد له سووریا، یادی 15 ساڵەی راپەڕینی رۆژئاوای کوردستان کرایەوەز مامۆستایهك كه لهو كاتهدا له قامیشلۆ بەشداریی راپەڕینی کردووە، ئاماژه بهوه دهكات، كه ههستی نهتهوهیی هۆکاری سەرهەڵدانی راپەڕینەکە بووە.
یهكێك له رووداوه دیارەكانی رۆژئاوای كوردستان، سهرههڵدانی 12ی ئازاری یاریگای قامیشلۆیه، كە لە 12/3/2004 كوردستانییان دژی ھێزە ئەمنییەكانی رژێم و ھاندەرانی دێرەزوور راپەڕین، دواتر لە شارەكانی دیكەی كوردستانیش راپەڕین دەستی پێ كرد.
ئەو خۆپیشاندانە، كە زیاتر لە مانگێك بەردەوام بوو، 42 ھاووڵاتیی كورد لە شارەكانی رۆژئاوای كوردستان شەھید بوون.
بە گوتەی شایەتحاڵەكان، سەرھەڵدانی كوردان لەوكاتە دەستی پێ كردووە، كە ژمارەیەك لە ھاندەرانی دێرەزوور لەناو یاریگا، قسەی نەشیاویان بە سەركردەكانی كورد گوتووە، كوردانیش وەڵامیان داونەتەوە و ھێزە ئەمنییەكان دژی كوردان وەستاونەتەوە، بۆیە خەڵكی قامیشلۆ دژی رژێمی سووریا دەستیان بە ڕاپەڕین كردووە و پاشان لە ھەموو شارەكانی رۆژئاوای كوردستان خەڵكی راپەڕین.
ھ.م