به ڤیدیۆ.. ده‌قی ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا بوو كه ئیسكۆ به مێسی گوتووه
ئه‌م قسه‌یه هانده‌رانی ریال مه‌دریدی شۆك كردووه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئیسكۆ ده‌رگای رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا كردۆته‌وه و هانده‌رانی ریال مه‌دریدی تووشی شۆك كردووه.
له پرۆگرامی وه‌رزشی ئێل چیریگیتۆ كه رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی (ئێدواردۆ ئیندا) پێشكه‌شی ده‌كات، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه له یاری كلاسیكۆی لالیگای ئیسپانیا، ئیسكۆ به مێسی گوتووه له داهاتوویه‌كی نزیك به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: ئیسكۆ هیوای ئه‌وه‌ی بۆ مێسی خواستووه له كورترین ماوه به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك تیپ یاری بكه‌ن.
ئیسكۆ له سه‌رده‌می سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید به خراپترین دۆخ گوزه‌ری كرد و له زۆربه‌ی یارییه‌كان دوورده‌خرایه‌وه یان چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م یاری ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئیسكۆی ناچار كرد بوو كه له هاوینی داهاتوو بیر له رۆیشتن له ریال مه‌درید بكاته‌وه.