له‌ ستۆكهۆڵم يادى سه‌رهه‌ڵدانى قاميشلۆ كرايه‌وه‌

یادی سه‌رهه‌ڵدانی یاریگای قامیشلۆ له‌ 12ی ئازاری ساڵی 2004 كرايه‌وه

K24 – ستۆكهۆڵم:

له‌ شاری ستۆكهۆڵم، پایته‌ختی وڵاتی سوید، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كورد له‌ سووریا یادی سه‌رهه‌ڵدانی یاریگای قامیشلۆ له‌ 12ی ئازاری ساڵی 2004 كرايه‌وه‌.

گوڵناز يوسف، يه‌كێك له‌ به‌شدارانى چالاكييه‌كه‌يه‌ و 15 ساڵ پێش ئێستا له‌ قاميشلۆ بووه‌ و به‌شدارى له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌دا كردووه‌، بۆ كوردستان24 گوتى: ‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی دروست كرد.