له ستۆكهۆڵم يادى سه‌رهه‌ڵدانى قاميشلۆ كرايه‌وه
یادی سه‌رهه‌ڵدانی یاریگای قامیشلۆ له 12ی ئازاری ساڵی 2004 كرايه‌وه
K24 – ستۆكهۆڵم:
له شاری ستۆكهۆڵم، پایته‌ختی وڵاتی سوید، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كورد له سووریا یادی سه‌رهه‌ڵدانی یاریگای قامیشلۆ له 12ی ئازاری ساڵی 2004 كرايه‌وه.
گوڵناز يوسف، يه‌كێك له به‌شدارانى چالاكييهكهيه و 15 ساڵ پێش ئێستا له قاميشلۆ بووه و به‌شدارى له سهرههڵدانهكهدا كردووه، بۆ كوردستان24 گوتى: هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی دروست كرد.