2 هاووڵاتیی شاری سلێمانی داهێنان دهكهن
داوا دهكهن رێگری له كۆپیكردنی ئامێرهكهیان بكرێت
K24- سلێمانی:
ماوەی چەند ساڵێكە دوو ھاووڵاتی لە شاری سلێمانی ئامێرێكی نوێیان داھێناوە, كە ئێستا لە بەشێكی زۆری ئۆتۆمبێلەكان بەكار دەھێندرێت، ئامێرەكە دوكەڵ و گازی ئۆتۆمبێل پاك دەكاتەوە.
ئە دوو ھاووڵاتییە داوا دەكەن، رێگری بكرێت لە كۆپیكردن و ھێنانی ئامێرهكه لە دەرەوەی كوردستان, بۆ ئەوەی بەھرەی ئەوان ون نەبێت.
وهك ئهو دوو هاووڵاتییه باسی دهكهن، خولیاکانیان لە منداڵییەوە پەرە پێداوه, تا گەیشتنە ئەوەی ئەم ئامێرە دروست بکەن.
بەرھەم و بەھمەن ئەو دوو برایەن، كه بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی جیھان، بیرۆکەی ئامێری پاكکردنەوەی ئوتومبێلیان داھێناوه.
جگە لە بیرۆکەی دروستكردنى ئەم ئامێرە, تەواوی دیزاین و دروستکردنی ھەر لە کوردستان و بەرھەمی ئەم گەنجە کوردانەیه. جەزا محەمەد ئەمینيش، كه شارەزایەکی بواری میکانیکه دەڵێت: ئەم داھێنانە نوێیە و سوودی بۆ ژینگە دەبێت.
ههر لهم بارهیهوه ساڵح نەجیب, شارەزا لە بواری ژینگە جەخت دەكاتەوە, پێویستە لە كاتی بەكارھێنانی ئامێرەكە، رەچاوی جۆری ئۆتۆمبێل و ماوەی كارپێكردنی بكرێت.
لهكاتێكدا زۆرن ئەوانەی لە کوردستان خاوەن بیرۆکە و داھێنان بوون و ئیستا ھیچ شوێنەوارێک، یان ناویان نەماوە, بۆیە داواکاریی بەرھەم و بەھمەن ئەوهیە, کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاسایەك بخاتە کار, بۆ رێگرتن لە کۆپیکردن و شێواندنی داھێنانێك, تا نەکرێتە کاری دووبارەی بازرگانی و ببێتە ھۆی زیان بۆ ھاوولاتیان.
H.B