سۆران عومه‌ر: دابه‌شكردنى ليژنه‌كان به پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت
سێشه‌ممه‌ى داهاتوو دوا واده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رایگەیاند، 15 لیژنەی هەمیشەیی بەسەر 108 پەرلەمانتار دابەش کراون، دابەشکردنەکەش بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بووە.
سۆران عومه‌ر، گوتیشی: یەکشەممەی داهاتوو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕیی پۆستەکان کۆدەبنەوە، بۆ ئه‌وه‌ى له نێوان خۆماندا فراكسيۆنه‌كان پێك بێين، چونكه سێشه‌ممه‌ى داهاتوو دوا واده‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له ناو ليژنهكاندا هه‌ڵبژاردن بۆ دياركردنى سه‌رۆكى ليژنه و بڕياردهرهكان بكرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکاندا، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەشدار دەبێت.