ئیدارەی ترەمپ داوای هێرشکردنەوە بۆ سەر ئێران دەکەن

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاندووە، بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ داوای هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران دەکەن، هاوکات هەندێکی دیکەیان جەختدەکەنەوە کە پێویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران رابگیرێن.

ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، سوپای ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکان لە ئێران کۆتایی پێدەهێنێت. ئەم دۆخە گومانی ئەوەی دروستکردووە کە ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا، هاندەری ترەمپ بێت بۆ گەڕانەوە بۆ ململانێ لەگەڵ ئێران. کۆشکی سپی بە جددی بیر لە بژاردەی هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.

فۆکس نیوز بە گێڕانەوەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران نەبوایە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی جیاواز دەردەکەوتن. ئاسۆی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەتوانێت ببێتە بەربەستێک لەبەردەم گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیی وەزارەتی بەرگریدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر دوو کەس و یەک لایەندا سەپاندووە بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران لە بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی. ئەم گەمارۆ نوێیانە بەمەبەستی رێگریکردنە لەو کەناڵانەی تاران بۆ ئاوەدانکردنەوەی جبەخانەی سەربازیی خۆی بەکاریان دەهێنێت.

ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا جێگری سەرۆکی ئەمریکا ناتانیاهۆی بە هەڵە لە هەموو پرسێکی پەیوەندیدار بە ئێران تۆمەتبار کردووە. ڤانس پێشتر هۆشداری دابوو کە شەڕ لەگەڵ ئێران رووبەڕووی دژایەتییەکی بەرفراوان دەبێتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.