خولی پله‌یه‌كی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی هات
وه‌رزی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا خولی نایابی كوردستان میوانێكی تازه‌ی ده‌بێت

له دوایین گه‌ڕی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، چاره‌نووسی ئه‌و دوویانه‌یه یه‌كلایی بووه‌وه كه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن و ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ش ئاشكرا بوو.
له شاری كه‌ركووك یانه‌ی خاك میوانداریی سۆرانی كرد، یانه كه‌ركووكییه‌كه هیچ هیوایه‌كی بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب نه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ده‌كرد و له گێمی دووه‌م گۆڵێكی كرد و نزیك بوو له‌وه‌ی خه‌ونی گه‌یشتنی یانه‌ی سۆران بۆ خولی نایاب له گۆڕ بنێت، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه سۆران ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وت.
سۆران به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ گاره بلیتی خولی نایابی بڕی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خاك له خولی پله‌یه‌ك مایه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداریی گاره‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی دهۆكی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش سیروانی نوێ به 11 خاڵ بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه و له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره له دواسات هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب له‌ده‌ستدا.