ههولێر و بهغدا له رێككهوتن لهسهر كهركووك نزیك دهبنهوه
"بۆ چارەسەری کۆتایی پێویستە کورد یەک ماڵ بێت"
K24 - ههولێر:
هەولێر و بەغدا لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی کەرکووك نزیک بوونەتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی بە کوردستان 24ی راگهیاند، کێشەکان روو لە چارسەر دەکەن، بەڵام بۆ چارەسەری کۆتاییو پێویستە کورد یەک ماڵ بێت، چونکە ئەوە کورد بەهێزتر دەکات.
لهو بارهیهوه ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمەش دووپاتی دەکاتەوە، هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتەکانی کەرکووك و گەڕانەوەی پێشمەرگە نزیک بوونەوەی بەرچاویان لە نێواندا هەیە، بە جۆرێك قۆناخی قەیران تێپەڕیوە و لە قۆناخی چارەسەر دان.
گفتوگۆی ئاشکرا لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کەرکووك دەستی پێ کردووە، پارتی کە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین قسەی لەسەر رەوشی کەرکووك هەبووە، ئێستا گەشبینە بە چارەسەری کێشەکان، وەك ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی ئەو حزبە دەڵێت: "عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت دەروازە بێ بۆ چارەسەر، بەو مەرجەی کوردیش لە نێوخۆیدا یەکگرتوو بێت".
ئەو گەشبینییە لە بەغداش بەدی دەکرێت، بە تایبەتیش لای ئەو لایەنانەی کە نزیك و پاڵپشتیی حکوومەتەکەی عەبدولمەهدین، ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمە نایشارێتەوە، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کەرکووك زۆریان بڕیووە و کەمیان ماوە.
رەزا جەواد تەقی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی, دهڵێت: "ئەو کاتەی بەڕێز عەبدولمەهدی سەرۆکایەتیی وەزیرانی وەرگرت، هەموو پرسەکان روویان لە چارەسەر کرد، ئەمە بە شاهێدی هەردوو لایەن، واتە هەولێر و بەغدا، ببینن پرسی مووچە و بودجە چارەسەر کرا و پرسی پیشمەرگە و کەرکووکیش ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و رووی لە چارسەرە".
له بارهی پرسی كهركووكیشهوه دهڵێت: "ئێستا بەغدا لەو بڕوایە دایە، کە دەبێ لەو شارە هاوسەنگی هەبێت و هەموو پێکهاتەکان بەشداری چارسەر بن، دووبارەی دەکەمەوە ئێمە ئێستا قۆناخی قەیرانمان جێهێشت و لە قۆناخی چارەسەر داین".
لەگەڵ نزیك بوونەوی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، چاوهڕێ دهكرێت كێشهكانی ههولێر و بهغداش بهرهو كرانهوه بچن و قۆناغێكی نوێ له پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و بهغدا دهست پێ بكات.
ئ. م