جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر زیان به عێراق و كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت
ته‌نیا له قازانجی ئێرانه
K24- هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تیی سیاسیی كورد, مه‌حموود عوسمان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، له‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و پێداگریی تاران له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، ده‌ڵێت: "پێویسته عێراق نه‌چێته ژێر باری جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه".
مه‌حموود عوسمان گوتیشی: "جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ته‌نیا له قازانجی ئێرانه و به زیانی عێراق و كوردستانیش ته‌واو ده‌بێت".
رێككه‌وتنی جه‌زائیر له ساڵی 1975 له نێوان عێراق و ئێران واژۆ كرا و خۆی له سێ به‌ندی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش:
- دیاریكردنی دوایین سنووری وشكانی له سه‌ر بنه‌مای پرۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینییه‌ی ساڵی 1913 و راسپارده‌كانی لێژنه‌ی دیاریكردنی سنوور له ساڵی 1914.
- دیاریكردنی سنووری ئاوی به‌گوێره‌ی هێڵی تالوك.
- درووستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران به تایبه‌ت له سه‌ر هێڵی سنووری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و پابه‌ند بوون به چاودێری چڕ و كارا به درێژایی سنوور، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دزه‌كردنی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بكرێت، كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌و دوو وڵاته بجووڵێته‌وه.
له سێیه‌م خاڵی ره‌شنووسه‌كه‌دا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئێران له هاوكاریكردنی كورد، عێراق به‌شێك له ئاوی "شه‌تولعه‌ره‌ب" راده‌ستی ئێران ده‌كاته‌وه.
رێككه‌وتنی جه‌زائیر له 6ی مارسی ساڵی 1975 له نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌دام حوسێن، جێگری ئه‌و كاتی سه‌رۆكی عێراق و محه‌مه‌د ره‌زا به‌هله‌وی، شای ئه‌و كاتی ئێران به سه‌رپه‌رشتی هواری بۆمدین، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی جه‌زائیر له‌و وڵاته واژۆ كرا.
به درێژایی مێژوو، سنووری نێوان عێراق و ئێران گرنگترین خاڵی ناكۆكی و ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بووه، له ساڵی 1937 كاتێك عێراق له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا بوو، رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كرا، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه قووڵترین خاڵی "شه‌تولعه‌ره‌ب" سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بوو، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی دواتری ئێران ئه‌و سنووره‌یان ره‌تكرده‌وه و به "دهستكری ئیمپریالیزمی"ـیان وه‌سف كرد و گرنگترین به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه بریتی بوو له دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
دواتر له ساڵی 1969 عێراق به ئێرانی راگه‌یاند، ته‌واوی ئاوی "شه‌تولعه‌ره‌ب" عێراقییه و دان به ئێرانیبوونی ئه‌و ئاوه‌دا نانێت.
له ساڵی 1975 و به مه‌به‌ستی كپكردنه‌وه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر، عێراق په‌نای بۆ رێككه‌وتنی جه‌زائیر برد و له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه سنووری ئاوی نێوان عێراق و ئێران له سه‌ر قووڵترین خاڵی شه‌تولعه‌ره‌ب دیاری بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پێویست بوو ئێران ده‌ست له پشتگیریكردنی كورد هه‌ڵگرێت، به‌ڵام دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران و هاتنی خومه‌ینی بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی رژێمی عێراق له ساڵی 1980 ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی تاكلایه‌نانه دڕاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو له نێوان هه‌ردوو وڵات.
H.B