خامیس رۆدریگێز به هاترێكێك سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بایرن میونشنی كرد
به ڤیدیۆ... بایرن میونشن گۆڵبارانی یانه‌كانی بۆندزلیگا ده‌كات
.jpg)
له گه‌ڕی 26ـه‌می بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا، بایرن میونشن به سه‌ركردایه‌تی خامیس رۆدرێگێزی ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی گۆڵبارانی ماینزی كرد و به 6 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه شریتی گۆڵه‌كانی بایرن میونشنی بڕی و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی بۆندزلیگا گه‌یانده 18 گۆڵ.
دواتر له خوله‌كی 33 خامیس رۆدریگێز گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
له خوله‌كی 39 كینگسلی كۆمان گۆڵی سێیه‌می بۆ بایرن میونشن كرد و گێمی یه‌كه‌م به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه باڤارییه‌كه كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، خامیس رۆدریگێز گه‌ڕایه‌وه گۆڵی دووه‌م و چواره‌می خۆی كرد، دوای 4 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ناوه‌راستكاره كۆلۆمبییه‌كه گۆڵی پێنجه‌می یانه‌كه‌ی و هاتریكی خۆی تۆمار كرد، به‌مه‌ش رۆدریگێز به درێسی بایرن میونشن یه‌كه‌مین هاتریكی كرد، ئه‌مه‌ش له دوای 2011 به درێسی پۆرتۆی پورتوگالی بۆ یه‌كه‌مجار هاتریكی كرده‌وه.
له خوله‌كی 70 ئالفۆنسۆ دیڤێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بایرن میونشنی گه‌یانده 6 گۆڵ.
بایرن میونشن به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگ، له به‌رامبه‌ردا به 13 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م جێگیر بوو.