دلاوهر ئاژگهیی: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی ههرێم دەکەن
شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەوروپا دەکات
K24 – ههولێر:
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە کوردستان24ی راگەیاند، لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە.
گوتیشی: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن، تاوەکو لە دوای پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ درووستکردنی پەیوەندی لە نێوان پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی کوردستان دەکەن.