سبه‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ناو خۆیان كۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر هه‌ڵده‌بژێرن.. سبه‌ی دوا واده‌یه
K24- هه‌ولێر:
رووپاک ئەحمەد، ئه‌ندامی پەرلەمانى كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند، سبەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەناو خۆیاندا سەرۆك، جێگر و بڕیاردەر هەڵدەبژێرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتیشی: کاری لەپێشینەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، کارکردنە لە سەر هەمووارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویستە كابینه‌ی نوێی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەزووترین کات پێکبهێندرێت.
H.B