پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م 3 یارییه دواخراوانه گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا دروست بكه‌ن
برایه‌تی یه‌ك كاتژمێری له به‌رده‌سته تا گورزی خۆی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوه‌شێنێت
.jpg)
ئێواره‌ی سێشه‌ممه 3 یارییه دواخراوه‌كه‌ی خولی نایابی كوردستان له كاتژمێر (3:00)ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێن كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ناله‌باری كه‌شوهه‌وا رێگر بوو له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییانه، ئارارات میوانداریی نه‌ورۆزی نزیكترین ركابه‌ری ده‌كات، برایه‌تیش سزاكه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه و له شه‌قڵاوه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ندرێنیش له یاریگای خۆی باوه‌ش بۆ زێره‌ڤانی ده‌كاته‌وه.
یارییه ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له پیرمام ده‌بێت
ئارارات بۆ ئه‌م یارییه له یاریگای خۆی میوانداریی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانییه‌كان ده‌كات، ئارارت له‌م یارییه له نه‌ورۆز تامه‌زۆرتره بۆ بردنه‌وه، چونكه گه‌ڕی رابردوو نه‌یتوانی له گازی باكوور بباته‌وه و زیاتر خۆی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م نزیك بكاته‌وه، بۆیه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهینه‌ری ئارارات ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له نه‌ورۆز خۆی له پله‌ی یه‌كه‌م نزیك بكاته‌وه و نه‌ورۆزی ركابه‌ریشی له خۆی دووربخانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی پرسیار عه‌بدولره‌زاق له‌م وه‌رزه‌دا تاكه هیوای سلێمانییه‌كانه بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناسناو بۆ ئه‌و شاره، گه‌ڕی رابردووش له یاریگای خۆی گۆڵبارانی ئاكرێی كردووه، له هێڵی پێشه‌وه زۆر مه‌ترسیدارن، چونكه ئه‌م یانه خاوه‌نی دیار عه‌لییه كه (16) گۆڵی هه‌یه وگۆڵكاری خوله‌كه‌یه، له لایه‌كیتریش ئاسۆ رۆسته‌م و عومه‌ر بیبۆ ئاراز كه‌لاری له خاڵه به‌هێزكانی ئه‌و تیپه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی خێرای رێتمی یاریزانانی نه‌ورۆز، ره‌نگه به‌ته‌واوی كێشه بۆ به‌رگریكارانی تیپه‌كه‌ی پیرمام درووست ده‌كه‌ن، نه‌ورۆز 33 خاڵی له هه‌گبه دایه و خانه‌ی سێیه‌میگرتووه و ئاراراتیش به 34 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
برایه‌تی یه‌ك كاتژمێری له به‌رده‌سته تا گورزی خۆی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوه‌شێنێت
برایه‌تی دواین یاریی سزادراوی خۆی له شه‌قڵاوه ئه‌نجام ده‌دات، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڵام له خوله‌كی 28 یارییه‌كه وه‌ستێنرا و دواخرا، بۆیه برایه‌تی برایه‌تی یه‌ك كاتژمێری له به‌رده‌سته تا گورزی خۆی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوه‌شێنێت و خۆی له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار رزگار بكات، بۆیه تیپه‌كه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان، هه‌وڵده‌دات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت له ناوچه‌ی دابه‌زین دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌ركیان ئاسان نابێت، چونكه رووبه‌ڕووی به‌هێزترین و رێكخراوترین تیپی خوله‌كه ده‌بێته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، له باشترین بارودۆخی خۆیدا ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌دات و هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه 4 خاڵ له ركابه‌ره‌كانیه‌وه دووره، له رووی هونه‌ریشه‌وه سازترین تیپه و به به‌راوردی ركابه‌ركانیشی به‌پلانترین تیپه له خوله‌كه له هێڵی پێشه‌وه خاوه‌ن چه‌ند یاریزانیكی ئاست به‌رزه به‌هۆی بوونی، محه‌مه‌د سامی، عومه‌ر سه‌دام، فه‌رهه‌نگ وریا و بارز سه‌رتیپ، به‌ڵام بارز له ئیستادا پێكانێكی سووكی له په‌راسووه‌كان دا هه‌یه، بۆیه ئه‌م یارییه به‌شدرایكردنی ئه‌گه‌رێكی دووره.
هه‌ندرێن بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات
هه‌ندرێن له شاری هه‌ولێر و له یاریگای خۆی میوانداری زێره‌ڤانی ده‌كات و چاویشی له‌وه‌یه دوو شكسته‌كه‌ی رابردوو به بردنه‌وه‌ی له‌و میوانه قوڕس و گرانه له‌بیر بكات و خۆشی له ناوه‌ڕاستی خشته‌ی خوله‌كه ببینێته‌وه، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ری هه‌ندرین به‌رده‌وام له به‌رامبه‌رتیپه به‌هێزه‌كان باش یاریی ده‌كات، به پشتبه‌ستن به هێرشی پێچه‌وانه، هه‌ندرێن خاوه‌نی 22 خاڵه و پله‌ی ده‌یه‌می داگیر كردووه.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و تاراده‌یه‌كی زۆر له بردنه‌وی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه دووركه‌وتۆته‌وه، هه‌رچه‌ند هیوایه‌كی كه‌میشی ماوه، به‌ڵام هه‌موو یارییه‌ك بۆ شكۆ و ناوی خۆی ده‌جه‌نگێت، به ئاسانی خۆ به‌ده‌سته‌وه نادات، كێشه‌ی زێره‌ڤانی له‌م یارییه سزادانی راهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی كه ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات به‌هۆی ده‌ركرانی له یاریی رابردوویان له یارگای خۆیان، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، نیاز مه‌غدیدی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌شی به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه ناتوانێ به‌شداری بكات.