یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ ره‌تیانكرده‌وه هیچ پۆستێكی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان وه‌ربگرن
نه‌وه‌ی نوێ، به‌ركه‌وته‌ی خۆی ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی دابه‌شكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان كۆببنه‌وه. فراكسیۆنی "یه‌كگرتوو" وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی ره‌تكرده‌وه. هه‌روه‌ها فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ"، به‌ركه‌وته‌ی خۆی ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، وەرگرتنی پۆسته‌كانی جێگر و بڕیارده‌ری چه‌ند لیژنەیهكی پەرلەمانی رەتكردەوە. یەكگرتوو لەم خولەدا كارتی ئۆپۆزیسیۆن بوونی بەرزكردووەتەوە و له دابه‌شكردنی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان خۆی به مافخوراو ده‌زانێت.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، "سه‌رچنار ئه‌حمه‌د" بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، "ئێمه زیاتر له‌وه‌ی بۆمان دیاریكراوه، به مافی خۆمان ده‌زانین. لانیكه‌م پێویست بوو سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌ك و بڕیارده‌ر و جێگری لیژنه‌یه‌كمان هه‌بوایه".
گوتیشی: "له دابه‌شكاری لیژنه‌كان پێشێلكاری زه‌قی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانمان بینی. ته‌نیا بڕیارده‌ر و جێگریان بۆمان دانابوو. بۆیه به باشمان زانی، سه‌رتاپای پرۆسه‌كه ره‌تبكه‌ینه‌وه".

لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان له 15 لیژنە پێكدێن. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، سەرۆكایەتی زۆرترین لیژنەكانی لەبەردەستدایە.
فراكسیۆنی پارتی، سەرۆكایەتی 7 لیژنە، جێگری سەرۆكی 7 لیژنە و 5 بڕیاردەری لیژنەكانی بەركەتووە.
فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ"، كه خۆی وه‌ك "هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان ناساندووه"، ره‌تیكرده‌وه، به‌شداری له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بكات. به‌ركه‌وته‌ی خۆی به‌خشی به فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

"نه‌وه‌ی نوێ" پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی لیژنه ههمیشییهكان هه‌یه. ئه‌وان داوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، یان لیژنه‌یه‌كی سیادیان كردبوو، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، "به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا" بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێمه هیچ گرفتێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرن".
گوتیشی: "براده‌رانی یه‌كگرتوو، خۆیان رایانگه‌یاندووه، هیچ پۆستێك وه‌رناگرن. له كۆبوونه‌وه‌كه پێیان وتراوه، ئه‌مه گفتوگۆیه بۆ دابه‌شكردنی سه‌رۆكی لیژنه و جێگر و بڕیاردهرهكان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان وتویانه كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێده‌هێڵین و هیچ پۆستێكمان ناوێت".
ئ.ر