پارتی و یەكێتی بۆ پێكھێنانی حكوومەت كۆدەبنەوە
پێشتر رێككەوتنیان واژۆ كردووە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی به كوردستان24 راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا شاندی پارتی گوێ له داواكارییه نوێیه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت و هه‌ڵوێستی پارتیشیان له‌باره‌ی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ و پۆسته‌كانی تایبه‌ت به یه‌كێتی له‌و كابینه‌یه‌دا پێراده‌گه‌یه‌نن.
بڕیاریشه لە چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه و هه‌ڵوێستی كۆتایی هه‌ردوولا به‌یه‌ك بگه‌ینن، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركووكی و به ئه‌ندامێتی عه‌لی حوسێن، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی ده‌بێت.
پێشتر لە 5ی شوباتی ئەمساڵ پارتی و یەكێتی لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتبوون، بەڵام رێككەوتنەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لە 4/3/2019 پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسی‌یان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتی رایگەیاندووە، كە شاندی دانووستانكاری خۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕیووه.
ھ،م