داعش هه‌ڕه‌شه‌ی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له هه‌سه‌ده ده‌كات
هه‌سه‌ده له ساتی كۆتاییهێنان به داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات نزیك بووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌كات.
هه‌سه‌ده له ساتی كۆتاییهێنان به داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات و كۆنتڕۆڵكردنی یه‌كجاره‌كیی باغۆز نزیك بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی داعش، "ئه‌بی حه‌سه‌نی موهاجیر" له تۆمارێكی ده‌نگیدا، كه له كه‌ناڵه‌كانی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوای "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"ی كردووه.
موهاجیر له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا رایشیگه‌یاندووه، "شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ن".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده "باغۆزی بچووك"ی كۆنتڕۆڵ كرد و ده‌ستی به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه كردووه.
هاوكات دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و له باغۆز كۆتایی به داعش ده‌هێنرێت".
شه‌ڕی باغۆز، له مانگی شوباتی رابردوو ده‌ستی پێ كرد. دوای ده‌ربازبوونی خه‌ڵكی سڤیل، خۆ راده‌ستكردنی زیاتر له 5 هه‌زار چه‌كداری داعش، هه‌سه‌ده هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باغۆز ده‌ست پێ كرد.
"ئه‌بو حه‌سه‌نی موهاجیر" له تۆماره‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، "خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه رۆڵه‌كانی به بنه‌ما فیكرییه‌كانییه‌وه په‌یوه‌ستن و لایان نه‌داوه لێی".
سه‌رچاوه: فرانس24
ئ.ر