پارچەیەک "بنێشت" ـی فێرگسۆن به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشرا
ئه‌و پارچه بنێشته‌ی فێرگسۆن له دوایین یاری مان یونایتد فڕێی‌دا له زیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا
.jpg)
پارچە بنێشتێكی بەکارهاتووی سێر ئالێکس فێرگسۆنی کە لە دواین یاری ڕاهێنەرایەتی کردنی شەیتانە سوورەکان کە بەکاریهێنابوو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا له لایه‌ن یەکێک لە هاندەرە سەرسەختەکانی مانچێستر یونایتد بەبڕێک پارەی زۆر کە نرخەکەی گەیشتە ٥۱٤ هەزار دۆلار كڕدرا.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، ئەو پارچە بنێشتەی خسترابوویە ناو بۆکسێکی شووشەیی بچووک دواتر لە زیادکردنی ئاشکرا نماییش کرا و نرخەکەی لـە ۱۹۸ هەزار دۆلار دەستپێکرد، تاوەکو لەدوایدا بەبڕی ٥۱٤ هەزار دۆلار فرۆشرا .
ئەو بڕە پارەیەش ڕاستەوخۆ دەچێتە دەزگایێکی خێرخوازی تایبەت بە مانچێستر یونایتد .
فێرگسۆن ئەو پارچە بنێشتەی لەدواین یاری خۆی لەگەڵ مانچێستر یونایتد بەکارهێنابوو بەرامبەر وێست برۆمیچ ئالبیۆن، یارییەکە بەیەکسان بـوون بەپێنج گۆڵ کۆتایی هات، لەبەرواری ۱۹ـی ٥ـی ۲۰۱۳.
ئالێكس فێرگسۆن بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1986 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت و تا 2013 له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وام بوو، دوای 26 ساڵ له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانه‌وه وازهێنانی له كاری راهێنه‌رایه‌تی راگه‌یاند.
فێرگسۆنی ته‌مه‌ن 77 ساڵ، له ماوه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ مان یونایتد 13 جار ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه و 2 نازناوی چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێنا، 5 جاریش بووه پاڵه‌وانی جامی فا و دووجاریش خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری جیهانی پێبه‌خشراوه.
ئاماده‌كردنی/ سـەردار جـەبـار