به‌ ڤیدیۆ.. یاریزانێك به‌ ئه‌نقه‌ست لێدانێكی پێناڵتی لێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌

"لێدانه‌ پێناڵتییه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ میدیاكانی هه‌ژاند"

له‌ خولی تۆپی پێی توركیا بۆ ئاستی بێچووه‌شێران، بیكناز مازبیكۆڤ كاپتنی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای خوار چوارده‌ ساڵان له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسته‌نبۆڵ سپۆر، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژمار كرد به‌ڵام بیكناز ره‌تی كرده‌وه‌ لێدانی سزاكه‌ درووست بێت و داوای له‌ ناوبژیوان كرد له‌ بڕیاری لێدانی پێناڵتییه‌كه‌ په‌شیمان بێته‌وه‌، به‌ڵام ناوبژیوان سووربوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌.

 له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌ كاپتنه‌كه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌ ده‌ره‌وه‌ و گیانێكی وه‌رزشی به‌رزی پیشانی هاوڕێكانی دا و له‌ كۆتایش به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment