"لیڤه‌رپوول رازیبووه سادیۆ مانێ به یاریزانێكی ریال مه‌درید بگۆڕێته‌وه"
زێدان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سادیۆ مانێ بگوازێته‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت

به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه له پێناو ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری سادیۆ مانێ بێت، به مه‌رجێك داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و یاریزانێكی ریال مه‌دریدیش تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌ستی هێرشبه‌ر سهنیگالییهكه بكه‌ن.
لیڤه‌رپوول نرخی فرۆشتنی سادیۆ مانێ به 180 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستنشیان كردووه، نرخی كڕینی ماركۆس ئاسێنسیۆی به 80 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملاندووه، بۆیه ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سادیۆ مانێ بگوازێته‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ماركۆ ئاسێنسیۆ ببێت و 100 ملیۆن یۆرۆش بداته یانه ئینگلیزییه‌كه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ریال مه‌درید ئاماده نییه له 120 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بۆ گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێ بدات.
سادیۆ مانێ ته‌مه‌ن 26 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول 38 یاری كردووه، 20 گۆڵ و 4 ئاسیستی تۆمار كردووه.