بارانی بهخوڕ زیانی یهك ملیار دیناری به رێگاوبانهكان گهیاندووه
زیاتر لە 50 رێگاوبان بەھۆی باران بارین درووستبوونی لافاوەوە زیانی بەركەتووە
K24 - ههولێر:
بەھۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە زیاتر لە پەنجا رێگاوبانی دەرەكی شارەكانی ھەرێمی كوردستان زیانیان پێگەیشتووە، بەتەنیا لە سنووری پارێزگای ھەولێر چاككردنەوەی رێگاوبانەكان بەشێوەیەكی خێرا پێویستی بە یەك ملیار دینارە.
ھەرچی بەنداوە تەواوكراوەكانیشە، بەھۆی بارانەوە پڕبوونە و كاریگەری ئەرێنی درووستكردووە، تەواوكردنی ئەو 17 بەنداوەش كە لە ژێر جێبەجێكردنە، پێویستیان بە نزیكەی 450 ملیار دینارە.
باران و لافاو تەنگی بە شەقامەكانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵچنیوە، ژمارەیەكی زۆر لە شەقامە دەرەكییەكان زیانیان بەركەوتووە، بەجۆرێك لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆك زیاتر لە 50 رێگاوبان بەھۆی باران بارین درووستبوونی لافاوەوە زیانی بەركەتووە.
لە سنووری پارێزگای ھەولێر زیاتر لە 20 رێگاو بان و پردی بچووك زیانیان بەركەتووە، بەتایبەتی رێگای ھاملتۆن، بەڕێوەبەری چاككردنەوەی رێگاوبانی ھەولێریش دەڵێت: "بۆ چاككردنەوەی خێرای ئەو شەقام و پردانە پێویستمان بە 1 ملیار دینارە".
لە سنووری پارێزگای سلێمانیش نزیكەی 3 ھەزار كيلۆمهتر رێگاوبان زیانی بەركەوتووە، بەتایبەتی رێگای قەزاكانی دوكان و قەرەداغ، لە سنووری پارێزگای دھۆكیش زیاتر لە 15 رێگاوبان زیانیان بەركەوتووە، بەتایبەت رێگای زاخۆ و كانی ماسێ، رێگای شێخان بۆ خەنەس، رێگای بامەرنێ بۆ ئینیشكێ.
ھەرچی بەنداوە تەواوكراوەكانی ھەرێمی كوردستانیشە، بەھۆی ئەم بارانە زۆرەوە پڕ لە ئاو بوونەتەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ زیانێكییان بەركەوێت.
لە ھەرێمی كوردستان 17 بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو ھەیە، 17 ی دیكەش لە ژێر درووستكردندایە، تەواوكردنیشییان پێویستی بە نزیكەی 450 ملیار دینار ھەیە، كە بەھۆی قەیرانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو نەتوانرا تهواو بكرێن.
ئ. م