ئه‌شره‌ف حه‌كیمی دۆرتمۆندی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه مه‌درید
حه‌كیمی به دڵته‌نگی بۆ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه

ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند وەرزی ئەمساڵ بۆ ئەو کۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه مه‌درید.
ماڵپەری فەرمی زەردەواڵەکان بڵاویکردەوە بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان بە هۆی پێکانەی تووشی بووە ناچار بوو نەشتەرگەری بکات، بەمهۆیەوە ناوبراو چیدیکە ناتوانێت یاری بۆ یانەکەیان بکات و وەرزی ئەمساڵ بۆ ئەو کۆتایی هات.
ئەشرەف حەکیمی دوای پێکانەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کرد و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کرا.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ شایانه‌كان له كۆی 17 یاری، 2 گۆڵ و ئاسیستێكی هه‌بووه، له هاوینی 2018 به‌شێوه‌ی خواستن به 4 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز روویكرده دۆرتمۆند.
حه‌كیمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆندیش ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 28 یاری كردووه و 3 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.