كریستیانۆ له ناوه‌راستی شاری تۆرینۆ سووپرایزه‌كه‌ی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

كریستیانۆ دیارییه‌كی تایبه‌ت بۆ جۆرجینیا ئاماده‌ ده‌كات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس پلانی بۆ ئه‌وه‌ داڕشتووه‌ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی له‌ ناوه‌راستی شاری تۆرینۆ بكاته‌وه‌ و بۆ جۆرینیۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكاته‌ دیاری.

پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌ك له‌ شاری تۆرینۆ بكاته‌وه‌ به‌ نێوی (CR7 & Georgina Rodriguez).

كریستیانۆ ده‌یه‌وێت ئه‌م قاوه‌خانه‌یه‌ بكاته‌ دیاری پێش مه‌راسیمی نیشانه‌كردنی كه‌ بڕیاره‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمی ئاهه‌نگی ماره‌بڕین له‌گه‌ڵ جۆرجینا ساز بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندان پرۆژه‌ی بازرگانی و هۆتێلی گه‌وره‌یه‌ له‌ پورتوگال، ئیسپانیا، ئه‌مریكا و مه‌غریب، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر سه‌نته‌رێكی بۆ چاندنه‌وه‌ی قژ له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كرده‌وه‌.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئێستادا له‌ دوای لیۆنێل مێسی خاوه‌نی زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ له‌ 113 ملیۆن یۆرۆ.

كریستیانۆ له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری پشكنینی پزیشكیدایه‌ و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر كالیاری به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دووخراوه‌ته‌وه‌ و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت بۆ یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئایاكس ئاماده‌ بێت.

Fly Erbil Advertisment