به فه‌رمی، ئه‌م یانه‌یه گواستنه‌وه‌ی مۆرینهۆی ره‌تكرده‌وه
سه‌رۆكی یانه‌كه له باره‌ی مۆرینهۆ بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
.jpg)
سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی فڕه‌نسی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی یانه فڕه‌نسیه‌كه رایگه‌یاند ناتوانن تێچووی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ دابین بكه‌ن كه مووچه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره پۆرتوگالیه ساڵانه ده‌گاته 20 ملیۆن یۆرۆ.
سه‌رۆكی یانه فڕه‌نسیه‌كه ده‌شڵێت: هاوینی رابردوو چاوی به مۆرینیۆ كه‌وتووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نه‌بووه ببێته راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان و ده‌شڵێت هیچ پلانێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌یان بگۆڕن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن دوای ئه‌وه دێت خۆزێ مۆرینیۆ له ماوه‌ی رابردوو ئاره‌زووی خۆی پیشاندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی فڕه‌نسی.
خۆزێ مۆرینهۆ له دوایین رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2018 له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه، پێشتر مۆرینهۆ بۆ یه‌كه‌مجار له نێوان ساڵانی 1996 تا 2000 وه‌ك یاریده‌ده‌ر و وه‌رگێری راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ستبه‌كار بوو، دواتر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بێنفیكای وه‌رگرت، به‌ڵام ته‌مه‌نی ساڵێكی تێپه‌ڕ نه‌كرد دوورخرایه‌وه، پاشان روویكرده پۆرتۆی پورتوگالی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلانیش هه‌مان نازناوی برده‌وه.