ئاردا توران كاریگه‌ری مێسی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
مێسی رۆڵی له رۆیشتنی ئاردا توران له بارسێلۆنا هه‌بووه؟

ئاردا توران ناوه‌راستكاری توركی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا باسی كاریگه‌ری مێسی له‌سه‌ر بڕیار و پێكهاته‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه رۆیشتنی ئه‌و له بارسێلۆنا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مێسی نه‌بوو، ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان و مێسی دا هه‌یه.
ئاردان توران له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندیم ماوه، به‌تایبه‌تی مێسی كه یه‌كێكه له نزیكترین هاوڕێیه‌كانم، هه‌رگیز لیۆ مێسی په‌یوه‌ندی به رۆیشتنی من له بارسێلۆنا نییه.
ئاردا توران كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به‌هۆی دوورخرانه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی جێهێشت.
له‌مباره‌یه‌وه، ئاردا توران ده‌ڵێت: مێسی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بارسێلۆنا هه‌یه، به‌ڵام واتای ناگه‌یه‌نێت كه مێسی ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌تایبه‌تی بابه‌تی رۆیشتنی من له یانه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و یاریزانه نییه و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مێسی به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له لویس سوارێز و دانی ئالڤێس و نێیمار هاوڕێیه‌كانی ئێستا و پێشووی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندیم زۆر باشه.
ئاردا گوتیشی: كاتێك لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بوو، من وه‌ك یاریزانێكی ژماره 12 مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك ڤاڵڤێردی هات كۆتایی به من هات و ده‌رفه‌تی یاریكردنی به‌ته‌واوه‌تی لێ كه‌م كردمه‌وه.
ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له 2011 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید په‌یوه‌ندی به لالیگا كرد، پاشان له 2015 روویكرده بارسێلۆنا به 30 ملیۆن پاوه‌ند، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 55 یاری 15 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد و ئێستاش یاری بۆ یانه‌ی ئیستنه‌بوول باشاك شه‌هیر ده‌كات.