ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه قورسه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كات
له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌ڕووی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه
.jpg)
له خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به گه‌شتی به‌غدای كردووه، له قۆناخی یه‌كه‌م هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی به تاكه گۆڵێكی محه‌مه‌د جه‌فال له‌و یانه‌یه‌ی بردبووه‌وه، ئه‌مجاره‌یان هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له به‌غدا به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به یاری ده‌كاته‌وه، یارییه‌كه‌ش ئێواره‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 5:45 خوله‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه دووه‌مین یاری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت له قۆناخی دووه‌می خوله‌كه، دوای هه‌فته‌ی رابردوو له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م قۆناخه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به یانه‌ی نه‌فت دۆڕا.
هه‌ولێر و ته‌ڵه‌به له مێژووی خۆیاندا 16 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، 7 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، ته‌ڵه‌به 5 جار براوه بووه، هه‌ولێریش 4 یاری بردۆته‌وه و هه‌ر چوار سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه و هیچ یارییه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ته‌ڵه‌به نه‌بردۆته‌وه.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 20 یاری، 7 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ته‌ڵه‌به ئه‌م وه‌رزه به بارودۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت به 25 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.
.jpg)