نرخى ته‌ماته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زی
هه‌نارده‌كردنی ته‌ماته له ئێرانه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه
K24 - سلێمانی:
ھەناردەكردنی تەماتە لایەن ئێرانەوە بۆ بازارەكانی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە و ئەمەش نرخی تەماتەی لە بازاڕەكاندا دابەزاند.
بەرھەمی جووتیاران پێداویستی ناوخۆیی بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان پڕناكاتەوە و ھەندێكجاریش ئێران بە هۆی كەمی بەرھەمی ناوخۆیی ھەناردەكردنی تەماتە بۆ كوردستان رادەگرێت.
هه‌ڵكشانی نرخى ته‌ماته مشتومڕى نايه‌وه، به‌ڵام به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نرخى ته‌ماته له‌بازاڕه‌كاندا ئاسايى بووه‌ته‌وه، نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته له 2 هه‌زار ديناره‌وه بۆ كه‌متر له 800 دينار دابه‌زییه‌وه، بازرگان و فرۆشيارانى سه‌وزه و ميوه ده‌ڵێن كه هاورده‌كردنى راگيرێت و له ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه، ته‌ماته هاورده بكرێت، ناچار نرخى به‌رز ده‌كرێته‌وه.
حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پلانى هه‌يه، هاوشانى كه‌رتی كه‌شتوگوزار په‌ره به كشتووكاڵ بدات بۆ جيگره‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت، به‌رپرسانى كشتوكاڵيش به‌رنامه‌يه‌كيان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كابينه‌ى نوێی حكوومه‌ت بره‌و به‌م كه‌رته بدرێت و بوجه‌ى تايبه‌ت بۆ بایه‌خدانی زیاتر به كشتوكاڵ دابين بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پشت به به‌رهه‌می هاورده نه‌به‌سرێت و كۆنتڕۆڵی نرخیش بكرێت.
ساڵانه به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی كوردستان له نێوان هه‌شتا بۆ نه‌وه هه‌زار تۆنه و له ساڵی رابردوودا به‌رهه‌مهێنان 86 هه‌زار تۆن بووه، پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه هاوكارى جووتيار بكرێت له دروستكردنى خانوى پلاستيكى، ئه‌وا كێشه‌ی كه‌می به‌رهه‌م و هاورده‌و نرخ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووباره نابنه‌وه.
ئ. م