له باكووری كوردستان بێكاری به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه
دەستەی ئاماری توركیا نوێترین زانیاری و ئاماری له باره‌ی رێژەی بێكاری لەمانگی رابردوودا بڵاوكرده‌وه
K24 – دیاربه‌كر:
دەستەی ئاماری توركیا نوێترین زانیاری و ئاماری له باره‌ی رێژەی بێكاری لەمانگی رابردوودا بڵاوكرده‌وه.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاندووه، له مانگی ئازاری رابردوودا، له توركیا رێژەی بێكاری گەیشتووەتە %14.7.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له شاره‌كانی باكووری كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا، رێژه‌ی بێكاری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته رێژه‌ی %21.7.
له‌و باره‌یه‌وه، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكر، محه‌ممه‌د كایا، رایگه‌یاند، لەشارەكانی باكووری كوردستان رێژەی بێكاری لەزیادبوونە و پێویستە حكومەت گرنگی بە ھەردوو كەرتی پیەشسازی و كشتوكاڵ بدات.