كوبانێ.. دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان داوای دادگاییكردنی دیله‌كانی داعش ده‌كات
ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه
K24 – كوبانێ:
دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان له شاری كوبانێی رۆژئاوای كوردستان داوای دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه‌دا ده‌كات.
دامه‌زراوه‌كه له‌و پێناوه‌دا، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش دابمه‌زرێت.
پرسی دادگاییكردنی چه‌كداره دیله‌كانی داعش بووه‌ته جێی ناكۆكیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، هه‌زاران چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كردوون، كه به‌شێكی زۆریان ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وڕوپایی و وڵاتانی رۆژئاوایان هه‌یه.
هه‌سه‌ده له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه دروست بكرێت، لانیكه‌م هه‌ر وڵاتێك ئه‌و چه‌كدارانه وه‌ربگرێته‌وه، كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فه‌ڕه‌نسا ره‌تی كرده‌وه، رێگه بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵ و ئافره‌ته فهڕهنسیانهش وه‌ربگرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان روویان له سووریا كردووه و چوونه‌ته ریزی چه‌كدارانی داعش.