زێدان به‌شێك له پلانه‌كانی وه‌رزی داهاتووی ئاشكرا كرد
زیزۆ: ته‌نیا به‌م رێگایه ده‌توانین ریال مه‌درید به‌هێز بێت

زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به هه‌مان شێوازی یارییه‌كه‌ی خیتافی به‌رامبه‌ر رایۆ ڤایكانۆ یاری ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: من جادووگه‌ر نیم و خاوه‌نی هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر نیم، بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌هێز بین و كاری گه‌وره بكه‌ین، ده‌بێت یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 نیسانی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی رایۆ ڤایكانۆ رایگه‌یاند كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری ئه‌و یارییه ناكات، ده‌شڵێت: به‌ڵام یاریزانی دیكه‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ڕم شوێنێ بێنزێما بگرێته‌وه.
زیزۆ گوتیشی: ڤینیسیۆس هێشتا به ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و پێوستی به هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی پشوو هه‌یه و له‌گه‌ڵمان نابێت و پێویسته ئارام بگرێت و نامانه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بكه‌ین، به‌ڵام سیبایۆس و لۆرێنتی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رایۆ ڤایكانۆ له‌گه‌ڵمان ده‌بن.
زێدان ده‌شڵێت: خۆم ده‌زانم وه‌رزی داهاتوو چی ده‌كه‌م، كام یاریزان ده‌گوازینه‌وه و كام یاریزانیش ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یاریزانێكی ریال مه‌درید كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ماوه ده‌توانێت بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گیش بێت، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت یاری بكه‌ن، منیش ته‌نیا 18 یاریزان بۆ یارییه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌م و ته‌نیا 11 یاریزانیش وه‌ك سه‌ره‌كی پشتیان پێ ده‌به‌ستم.
زێدان ده‌شڵێت: گاریس له ریال مه‌درید دڵخۆشه و به‌یل یاریزانێكی باشه و تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاری ده‌كات و ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و ناشزانم له كۆتایی وه‌رز چی رووده‌دات.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی ئه‌گه‌ری یاریكردنی هازارد هاوشانی گاریس به‌یل له وه‌رزی داهاتوو، زیزۆ گوتی: بۆنا، هه‌ردووكیان یاریزانی باشن و ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو پلان بۆ به‌هێزكردنی هێڵی هێرشبه‌ر داده‌ڕێژین، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید ئه‌و شوێنه‌یه كه خه‌ونی هه‌موو یاریزانه‌كانی تێدا دێته دی.
له گه‌ڕی 35ـه‌می لالیگا، سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 9:45 خوله‌ك، ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی رایۆ ڤایكانۆ، ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه و ته‌نیا بلیتی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووی مسۆگه‌ر كردووه.