هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق دوو خاڵی به نرخی له‌ده‌ستدا
هه‌ولێر پێنجه‌مین یارییه تامی بردنه‌وه ناكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خوله‌كه‌ش كه‌وته‌سه‌ر
.jpg)
هه‌ولێر پێنجه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك تامی بردنه‌وه له خولی نایابی عێراق ناكات و ئه‌مجاره‌ش دوو خاڵی به نرخی له‌ده‌ستدا، كاتێك له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میواندارسی یانه‌ی كاره‌بای كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م یه‌كسان بوونه هه‌ولێر به 28 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌م مایه‌وه و كاره‌بای میوانیشی بووه خاوه‌نی25 خاڵ و به كاتی بۆ خانه‌ی چوارده‌م سه‌ركه‌وت.
یانه‌كانی هه‌ولێر و كاره‌با له مێژووی خۆیاندا 16 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 12 یاری بردۆته‌وه و 36 گۆڵی تۆمار كردووه، 3 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یاریشی به كاره‌با دۆڕاندووه.
هه‌ولێر له قۆناخی یه‌كه‌می به گۆڵێكی محه‌مه‌د جه‌فال یارییه‌كه‌ی له كاره‌با بردبووه‌وه، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وة، بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی نه‌فتی میسان ببێته‌وه.
