به ڤیدیۆ.. ئاگاتان لێیه ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی ئینگلیزی چی روویدا؟
میدیاكان به ده‌گمه‌نترین رووداو هه‌ژماری ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ روویدا

ئه‌مڕۆ له چامپیۆنزشیپی ئینگلیزی له یاری نێوان لیدز یونایتد و ئاستۆن ڤیلا رووداوێكی ده‌گمه‌ن روویدا و یارییه‌كه‌ش به یهكسیانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 28 ئاپرێڵی 2019، له هه‌فته‌ی 45 له یاریگه‌ی ئایلاند رۆد یانه‌ی لیدز یونایتد میوانداریی ئاستۆن ڤیلای كرد، له گێمی دووه‌م یاریزانێكی ئاستۆن ڤیلا تووشی پێكان ده‌بێت و ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی، به‌ڵام یاریزانانی لیدز یونایتد یارییه‌كه راناگرن و راسته‌وخۆ به‌ره‌و گۆڵی ئاستۆن ڤیلا پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی له لایه‌ن یاریزانانی ئاستۆن ڤیلا لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته شه‌ڕ.
پاشان ماركۆ بێلسا راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی لیدز یونایتد داوا له یاریزانانی ده‌كات رێگه به ئاستۆن ڤیلا بده‌ن ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه، به‌مه‌ش لیدز گۆڵێك بۆ ئاستۆن ڤیلا به‌رده‌دات و یارییه‌كه تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی دێت.