هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی نوێی به‌غدادی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند.
شۆن رۆبه‌رتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ین كه بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا به‌غدادی ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه له پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامین بۆ تێكشكاندنی داعش به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری".
رۆبه‌رتسن دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، شیكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن و بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له راستی و درووستی ڤیدیۆكه بكۆڵنه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، گورزێكی ستراتیژی و ده‌روونی به‌هێزیان له تیرۆریستان وه‌شاندووه له عێراق و سووریا و گوتی: "ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترا خه‌لافه‌ت، رووخێنرا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی رێكخراوه كوژران و هه‌ندێكیشیان هه‌ڵاتوون"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیده‌كاته‌وه "هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له گوشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا و ته‌واوی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت تا به شێوه‌یه‌كی كۆتایی رێكخراوه‌كه و سه‌ركرده‌كانی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هێشتا هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی)، هێشتا هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن "دامه‌زراوه‌ی فورقان"ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گرته ڤیدیۆیی به‌غدادییه له دوای ته‌ممووزی 2014، كه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مووسڵ ده‌ركه‌وت و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی راگه‌یاند.
ئ. م